بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا هاوکاری بەیروت بکەن، بە پێچەوانەی ئەمەش، لوبنان بە شێوازی یاسایی ئەو ئاوارانە لە خاکی خۆی دەردەکات.
ناوبراو وتی کە لوبنان میوانداری لە ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی سوریا دەکات و لە ماوەی 11 ساڵی ڕابردوو بە هۆی بوونی یەک ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەی سوریا و پەنابەرە فەڵەستینییەکان کە لە سەرتاسەری لوبنان ژیان بە سەردەبەن، گوشارێکی ڕادەبەدەری لە سەر شان بووە.
میقاتی وتی کە سەرەڕای هەموو ئەو کێشانەش بە ئامێزی کراوەوە پێشوازی لە ئاوارەکانی سوریا کراوە.
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان وتی کە ئێستا هەلومەرجەکە گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە و ئێمە ڕوبەڕوی یەکێک لە گەورەترین قەیرانە دارایی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە سەر ئاستی جیهان بووینەتەوە و لە سەدا 85 ی لوبنانییەکان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و ئەمەش بەو مانایە دەبێت کە 11 ساڵ لە پاش قەیرانی سوریا، لوبنان چیدی بەرگەی ئەم قەیرانە ناگرێت و بۆ ئەمەش داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی، ئابوری، ئەمنی و کۆمەڵایەتی هاوکاریی بەیروت بکەن.
نەجیب میقاتی هەروەها داوای لە وڵاتانی دۆست و کاریگەر و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تا هەوڵەکانیان لە پێناو گەڕانەوەی ئاشتیانەی ئاوارەکانی سوریا زیاتر بکەن./.