بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەدنان کەنانی سەبارەت بە پاڵپشتییەکانی تورکیا لە تیرۆریزم و چەندین لایەنی سیاسی لە عێراق و پەیوەندی ئەنکەرە لە گەڵ عەبدوڵڵا قەرداش سەرکردەی داعش و براکەی، وتی: لێدوان و شرۆڤە سەبارەت بە پرۆژەی تورکیا بۆ داگیرکاری و کۆنتڕۆڵکردنی خاکی عێراق، هیچ ڕێگری لەوە ناکات کە تورکیا سەرقاڵی جێبەجێکردنیە لە ناوچەکانی باکوری عێراق.
ناوبراو وتی: تورکیا پێش ساڵی 2014 پەناگەیەکی پارێزراو بۆ ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش بووە و ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیهان بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەفریقا شوێن کردبووە.
کەنانی وتی: عەبدوڵڵا قەرداش ئەندامی دەزگای هەواڵگری سوریایە کە بووە یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق و براکەشی ئەفسەری پەیوەندیدار لە نێوان دەزگای هەواڵگری تورکیا و داعش لە خاکی سوریا و عێراقە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: چەندین لایەنی سیاسی عێراقیش لە لایەن ئەنکەرەوە پاڵپشتی دەکرێن کە ئەمڕۆ پلە و پۆستی باڵایان لە عێراق وەرگرتووە و هێزی بڕیاردانیان هەیە، بەدەر لەمەش هەندێک بەرپرسی ئەمنی و سەربازی بەربەست و کێشە دەخەنە بەردەم ئەو پرۆژانەی کە بە مەبەستی ڕێگری لە دەسدرێژییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق جێبەجێ دەکرێت./.