بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای سۆمۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 21 ی حوزەیران، ڕایگەیاند کە بەرزترین ڕێژەی داهاتی نەوت لە مێژووی ئەم وڵاتە لە مانگی ئایاری ڕابردوو مسۆگەر بووە و پێشبینی ئەوەشیکردووە کە نرخی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ لە نزیکەی 115 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەمێنێتەوە.
سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە عێراق بە داهاتی 11 ملیار دۆلاری لە مانگی ڕابردوو، بەرزترین ڕێژەی داهاتی هەناردەی نەوتی لە مێژووی خۆیدا هەبووە و پێشبینی دەکرێت ئەم ڕەوتەش بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوەکانی بازاڕی کۆمپانیای سۆمۆش ڕایگەیاندووە کە بازاڕی نەوت بە هۆی شەڕی ئۆکرانیا و سزادانی کەرتی وزەی ڕووسیا وەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی ئەورووپا، ڕوبەڕوی کێشەی سەرەکی بووەتەوە و لەم ڕووەشەوە پێشبینی دەکرێت ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی ڕووسیا لە نێوان یەک تا یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل دابەزێت و ئەمەش بە واتای کەمبوونی نەوت لە بازاڕدا دەبێت.
نەوتی خاوی عێراق لە لایەن 34 کۆمپانیای جیهانی و لە ڕێگای بەندەرەکانی باشور لە بەسرە و بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرێت./.