بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای ڕاگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەڵەستین و حکومەتی سوریا بەرەو گەڕانەوەی تەواو دەڕوات.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە لە چەند مانگی ڕابردوو چەندین سەرکردەی حەماس سەردانی سوریایان کردووە.
وتیشی کە هەڵوێستی سوریا پاڵپشتییە لە فەڵەستین و خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە و حەماس هەوڵی پەیوەندی لە گەڵ ئەم وڵاتە و سەرجەم وڵاتانی عەرەبی دەدات.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ” رای الیوم ” لە سەر زاری دوو سەرچاوەی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەم بزوتنەوەیە دە ساڵ پاش بایکۆتی دیمەشق بە هۆی دژایەتی هەوڵەکانی حکومەتی سوریا بەرامبەر بە نەیاران، بڕیاری دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ دیمەشق دەرکردووە./.