بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر وەڵامی ئەو پڕوپاگەندەیەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن کشانەوەی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر بە هۆی گوشارەکانی ئێرانەوە بووە.
ناوبراو وتی: بۆ یەکەم جار دەڵێم کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمجارە هیچ گوشارێکی لە سەر لایەنە شێعەکان نەبووە.
سەدر لە هەمان کاتدا وتی کە ئەو لایەنانەی لە ئێرانەوە نزیکن، دژی دەزگای دادی عێراقن و گوشار لە سەر لایەنە سیاسییەکان، لە سەربەخۆکان و لایەنەکانی دیکەی کورد و سوننە دادەنێن.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی کە لە بەشداری بۆ لەناوبردنی عێراق کشاوینەتەوە و فراکسیۆنەکان دەبێت بۆ چاکسازی و ڕزگارکردنی وڵات هەڵوێستی بوێرانەیان هەبێت./.