بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان و ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ی فەڵەستین لە بەیروت کۆبوونەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی فەڵەستین، لوبنان و ناوچەکە بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
بە پێی ئەو بەیاننامەش، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرەی خۆڕاگری، هەڕەشەکان، کێشە و دەرفەتەکانی بەردەم، ڕاوێژی کردووە و لە هەمان کاتدا جەختی لە سەر هاوکاری سەرجەم بەشەکانی بەرەی خۆڕاگری لە پێناو خزمەت گەیاندن بە ئامانجی سەرەکی کە پەیوەندی بە قودس، پیرۆزییە ئیسلامییەکان و ئامانجی فەڵەستینەوە هەیە، کردەوە.
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی لوبنانی کردووە./.