بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە سزاکانی سەر ڕووسیا زیانی بە وڵاتەکەی گەیاندووە.
ناوبراو لە وتارێکدا سەبارەت بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ئەمریکا، وتی کە واشنتن و وڵاتانی ئەورووپی لە زیان و کاریگەرییەکانی سزاکانی سەر ڕووسیا ئاگادار بوون.
بایدن وتی کە سەرجەم لایەنەکان لەوە تێگەیشتوون کە سزاکانی سەر ڕووسیا کاریگەریی لە سەر نرخی وزە دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕووسیای بە یەکێک لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی نەوتی جیهان ناو برد و وتی کە واشنتن هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتەی ڕاگرت، وڵاتانی ئەورووپیش هەمان هەنگاویان جێبەجێ کرد بەڵام لەوەش ئاگادار بووین کە ئەم هەنگاوە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی بە دواوە دەبێت.
وتیشی کە واشنتن دەتوانێت چاوی بە ڕووی کردەوەکانی ڕووسیا دابخات تا ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بکات بەڵام ئەمە هەڵەیە و ئێستاش هەمان بۆچوونم هەیە کە واشنتن سیاسەتی وای نابێت./.