بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە ئاماری خۆکوژی لە نێو هێزەکانی سوپای ئەم ڕژێمە لە ساڵی 2022 بەرزبوونەوەی زۆری هەبووە، بە شێوازێک کە لە سەرەتای ئەمساڵ (لە ماوەی 6 مانگ) 11 ئەندامی سوپای زایۆنیست خۆکوژییان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2021 تەنیا 11 خۆکوژی و لە ساڵی 2020 لە ئەندامانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا 9 کەس خۆیان کوشتووە.
بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاماری خۆکوژی لە نێو سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، بەرپرسانی ئەم ڕژێمە کۆبوونەوەیەکی نائاساییان لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار بە تەندرووستی دەروونەوە بەڕێوەبرد تا هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە تاوتوێ بکەن.
ئاماری فەرمی سەنتەری توێژینەوەکانی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستیش پیشان دەدات کە ئەم ڕژێمە ساڵانە نزیکەی 500 ڕووداوی خۆکوژی تۆمار دەکات کە 100 کەسیان گەنجن و تەمەنیان لە نێوان 15 تا 24 ساڵە.
خۆکوژی هۆکاری سەرەکیی مردنی ئەندامانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە هولەمەرجی ئاساییە و ئەم دیاردەش لە ساڵانی ڕابردوو بەرزبوونەوەی زۆری هەبووە./.