بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، وتی: دەبێت سەرەتا بڵێین کە شەهید سولێمانی بە شێوازی ئاشکرا و بە سەردانێکی فەرمی هاتە عێراق، هەر بۆیە پڕوپاگەندەی سیخوڕیکردنی ئەمریکییەکان بە سەر کەسانی نزیک لە فەرماندەکانی خۆڕاگری، لە پێناو پرۆسەی تیرۆر و هاککردنی مۆبایلەکانی ئەوان، درۆیە.
وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” الاتجاە ” وتی: حکومەتی عێراق و فڕۆکەخانەی بەغدا لە سەردانەکەی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ عێراق ئاگادار بوون و زانیارییەکان لەو ڕێگایەوە دزەیان کردبوو.
شمەری بە ئاماژە بە وردەکاری چاوپێکەوتنەکەی مایک پۆمپیۆ، وتی: ئەمە بەشێک لە ڕاپۆرتێک بووە کە پێشتر لە لایەن هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکاشەوە بڵاو کرایەوە، لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە یەکەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا گواسترانەوە و بە هاوکاری چەند کەسێک لە دەزگای هەواڵگری عێراق و هێزە ئەمنییە کوردییەکان، جموجوڵیان هەبوو، تەنانەت کاتێک ئۆتۆمبێلی پاسەوانی شەهیدان حاجی قاسم و ئەبو مەهدی پاش لێدانی مووشەکی یەکەم درێژەی بە ڕێگاکەی دا، لە لایەن قەناس بە دەستەوە کرایە ئامانج و پاش وەستان، بە مووشەکی دووەم تەقێندراویەوە.
وتیشی کە هەندێک بەڵگە و کەرەستەی هاوڕێی شەهیدان لە لایەن تیرۆریستان و بەکرێگیراوانی ئەوان دزرا و پێشێلکردنی سەروەری عێراق گەیشتووەتە ئاستێک کە لە ناو فڕۆکەخانەی بەغدا وڵاتێکی بێگانە کەسایەتی فەرمی عێراق و میوانی فەرمی ئەم وڵاتە شەهید دەکات.
شمەری وتی کە تاوانەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا بە ئاشکرا و بە هاوکاری دەزگایەکی ئەمنی عێراق جێبەجێ کرا، ئەڵبەت من نامەوێت تەواوی دەزگای هەواڵگری ڕوبەڕوی پرسیار بکەمەوە بەڵام بێگومان چەند خیانەتکارێک لەم تاوانەدا دەستیان هەبووە و دەبێت بە پێی یاسای عێراقی دادگایی بکرێن./.