بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئێوارەی چوارشەممە 22 ی حوزەیران لە سەر بانگهێشتی فەرمی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە تاران.
لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە، وتووێژ و بیری و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمە یەکەم سەردانی لاوڕۆڤە بۆ تاران لە سەردەمی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و لە سەردانێکی دوو رۆژەدا لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی، دۆخی ڕێکەوتنی ناوەکی، ئۆکرانیا، سوریا، ئەفغانستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ بە تایبەت هاوکارییەکانی ناوچەی ئوراسیا و قەوقاز تاوتوێ دەکات./.