بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسام زەکی بە ئاماژە بە نەبوونی ڕێکەوتن لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، وتی کە ئەم پرسە پێویستی بە ڕاوێژی زیاتر هەیە.
ناوبراو بە دووری نەزانی کە پێش یان پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە وڵاتی جەزایر ئەم پرسە تاوتوێ بکرێت و وتی: هەندێك وڵاتی وەک جەزایر هەوڵی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەدەن، لە هەمان کاتدا هەندێک وڵاتی دیکە تێڕوانینی جیاوازیان هەیە و نەبوونی ڕێکەوتن لەم بوارەدا، دیاریکردنی کاتی گەڕانەوەی سوریای بۆ کۆمکاری عەرەبی دژوار کردووە.
زەکی پێشبینی ئەوەی کرد کە لە داهاتوودا لە سەر ئەم پرسە ڕاوێژی زیاتر بکرێت و وتی کە کۆمکاری عەرەبی پێشوازی لە گرتنەوەی کورسی سوریا لە لایەن ئەم وڵاتەوە دەکات./.