بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین سەردانی ئێران دەکات و تەنیا کاتی ئەو سەردانە ماوە لە دیاری بکرێت.
پسکۆف لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری سەردانی پوتین بۆ تاران و بەشداریی لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئاستانە، وتی: بە دڵنیاییەوە کە ئەو سەردانی تاران دەکات بەڵام کاتەکەی دیار نییە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی پێنج شەممە 23 ی حوزەیران ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەین کۆبوونەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران بەڕێوە بچێت.
پێشتر هەوڵی کۆبوونەوەی لوتکەی ئەم سێ وڵاتە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا پەکخرابوو./.