بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاوینا شمدسانی ڕۆژی هەینی 24 ی حوزەیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە سەرجەم ئەو بەڵگە و زانیارییانەی دەست ئەم ڕێکخراوە کەوتووە، بە تایبەت زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل و داواکاری گشتی فەڵەستین، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە شیرین ئەبوعاقڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراوە و ئەوەی کە باس دەکرێت بە تەقەی هەڕەمەکی فەڵەستینییەکان کوژراوە، دوورە لە ڕاستییەوە.
ناوبراو وتی:هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە چالاکیی فەڵەستینییەکان لە شوێن و نزیکی ئەو ڕووداوە نییە و ئەوەش کە ئیسرائیل ڕێگریی لە لێکۆڵیەوەکان کردووە، بووەتە جێی نیگەرانی./.