بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە سەردانێک دەگاتە تاران و لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵا کۆدەبێتەوە.
ئەمەش یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ تاران لە سەردەمی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی پێنج شەممە 23 ی حوزەیران لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هیوادارین دانوستانەکانی ڤیەننا لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێبکاتەوە./.