بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنەکانی لە عێراق کرد.
قەیس خزعەلی بە ئاماژە بە دەست لە کار کێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، وتی: کێشەکە زیاتر و قووڵتر بووە و ناتوانرێت حکومەتێک پێک بهێندرێت لە ئیش و کارەکانیدا سەرکەوتوو بێت.
ناوبراو وتی: ڕەوتی ئاسایی، ڕێکەوتنی سیاسییە لە سەر دووبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان پاش چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنەکان، هەڵوەشانەوەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و گۆڕانکاری گرنگ لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق هەروەها وتی کە هەر حکومەتێک لە عێراق پێک بهێندرێت دەبێت گرنگی بە کەرتی ئابوری، خزمەتگوزاری و دابینکردنی هەلی کار بدات./.