بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25 ی حوزەیران، مێرمنداڵێکی فەڵەستینی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری سەلواد لە ڕاموڵڵا شەهید کرا.
عەبدوڵڵا محەممەد حەماد کە بریندار کرابوو لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کرا و پاشان شەهیدبوونی ڕاگەێندرا.
بەم دواییانەش فەڵەستینییەکی دیکە بە ناوی ئەحمەد سەلیم غانم لە نابلۆسی کەرتی خۆرئاوا لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کرا.
میدیاکانی فەڵەستین هەینی ڕابردووش هەواڵی شەهیدبوونی سێ کەسیان لە کەمپی ئاوارەکانی جنین ڕاگەیاند./.