بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە تاران، وتی کە وتووێژێکی زۆرمان سەبارەت بە هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکێتی ئەورووپا هەبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە سیاسەتی دەرەوە لە جیهان دەدات، کیشوەری ئەورووپا بۆ ئێمە گرنگە، پاراستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ کیشوەری ئەورووپا، چ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا یان ئەوانەی کە لە دەرەوەی ئەم یەکێتییەن، وەک ستراتیژێک بۆ ئێمەیە.
ناوبراو وتی: ئاستی پەیوەندییەکان بە تایبەت پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە ئاست توانا و دەفرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و یەک بە یەکی وڵاتانی ئەورووپی نییە و ئێمە هیوادارین پەرە بە پەیوەندییەکان بدرێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بابەتی گرنگ لە دانوستانەکان لە گەڵ بەرپرسی یەکێتی ئەورووپا، دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننایە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستانەوە پێشوازی لە گەڕانەوە بۆ ڤیەننا دەکات، دانوستانێک کە ئامانجەکانی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دابین بکات، ئێمە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ئامادەین.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئەوەی کە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگە، بەرژەوەندییە ئابورییەکانە لەو ڕێکەوتنەی کە لە ساڵی 2015 واژۆ کراوە و ئەوەی کە کاریگەری لە سەر بەرژەوەندییە ئابورییەکانی ئێمە دابنێت لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەتدەکرێتەوە.
هاوکات، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش ڕایگەیاند کە ئامانج لەم سەردانە چارەسەرکردنی دۆخی چەقبەستووی دانوستانەکانی ڤیەننایە و بڕیارە لە دانوستانەکان بە خێرایی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێبکاتەوە./.