بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆنفرانسی نیشتمانی عەرەبی – ئیسلامی لە بەیروت، بە ئاماژە بە هەوڵی وڵاتانی عەرەبیی خائین بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: تێڕوانینی ئەو وڵاتانەی کە ڕوویان هێناوەتەوە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، پێکهێنانی هاوپەیمانی و هەماهەنگی سەربازییە لە گەڵ تەل ئەبیب، ڕژێمی زایۆنیستی پێی وایە کە بەم هەڕەشانە دەتوانێت نیگەرانی بخاتە نێو بەرەی خۆڕاگرییەوە، بەڵام من دەڵێم کە هەڕەشەکان زۆر بچووکن و لای ئێمە بە هیچ دادەنرێن، سەرەڕای ئەمەش ئامادەیی تەواومان هەیە و لە گەڵ هاوپەیمانەکانمان لە بەرەی خۆڕاگری لەوپەڕی بەهێزیداین.
نەعیم قاسم وتی: ئێمە و هاوپەیمانەکانمان شانازی بە هێز و ئامادەیی سەربازی خۆمان دەکەین و ئەمەش وەبیر دێنینەوە تا خەڵکی ئێمە دڵنیا بن و بزانن کە سەرکردەیەکیان هەیە کە ئامادەی بەرگرییە لەوان و کۆمەڵگای زایۆنیستیش بزانێت کە سەرکردەیەکی لاوازیان هەیە، ئەوەمان بینی کە خۆڕاگری فەڵەستین لە شەڕی شمشێری قودس چۆن ڕێگایەکی نوێی لە شەڕی دژ بە داگیرکاراندا کردەوە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا دەزانێت هەموو هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی ڕژێمی زایۆنیستییە، ئێمەش وەک هێزی خۆڕاگری بۆ پاراستنی دەسەڵات و سەروەری و کەرامەتی نیشتمانیی خۆمان هەوڵ دەدەین تا کاتێک کە خەڵک و خۆڕاگری لە یەک بەرەی یەکگرتوودا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنان هەوڵ دەدەن.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی: ئەمریکا هەموو ڕێگاکانی بۆ شکستی حزبوڵڵا تاقیکردەوە بەڵام خۆی شکستیان هێنا، وەک شەڕەکەی 2006، ئامانج ئەوە بوو کە حزبوڵڵا لە ناو ببەن بەڵام ئێمە سەرکەوتین، تیرۆریستانیان لە سوریاوە نارد تا ئیمارەتی ئیسلامی لە لوبنان بکەنەوە، ئەوەش شکستی هێنا، ئێمە هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی دەدەین و لەم ڕێگایەشدا دەستی هاوکاری بۆ سەرجەم لایەنەکان درێژ دەکەینەوە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ئەوانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی باس لە پێکهێنانی ناتۆی ناوچەیی دەکەن، ئیرادەیان لە دەست ئەو ڕژێمەدایە و ئەم هاوپەیمانییە ئەوان ڕیسوا دەکات.
وتیشی کە پارێزەری سەرەکیی ئامانجەکانی فەڵەستین، خەڵک و خۆڕاگرییە و ئەگەر چەند وڵاتێکی عەرەبی واز لەم ئامانجە بێنن، فەڵەستین خۆی بە دەستەوە نادات، لە بەر ئەوەی کە خەڵکەکەی بڕیاریان داوە لە گۆڕەپانەکەدا بمێننەوە./.