بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” تسفی بارئیل ” شرۆڤەکاری باڵای سەربازیی ڕۆژنامەی هائارێتس ڕایگەیاند کە شتێک بە ناوی هاوپەیمانی بەرگری ناتۆی ناوچەیی بوونی نییە کە ئیسرائیل بیەوێت پەیوەندیی پێوە بکات، بەڵکوو قسە لە سەر ئەوەیە کە چەشنێک هاوپەیمانی لەە نێوان وڵاتانی عەرەبی بە شێوازی هاوسەنگ لە گەڵ ئیسرائیل دابین بکرێت تا دیوارێکی بەرگری لە بەرامبەر ” هەڕەشەی هاوبەش، واتە ئێران ” دابین بکرێت.
ناوبراو وتی: ئامانج ئەوەیە کە ئیسرائیل ڕادار و سیستەمی بەرگری ئاسمانیی خۆی لە ناوچەکە بۆ بەرگری لە خۆی لە بەرامبەر درۆن و مووشەکەکان جێگیر دەکات. بەم پێیەش پێش ئەوەی کە درۆن و مووشەکەکان بیانەوێت بگەنە ئیسرائیل (فەڵەستینی داگیرکراو)، دەناسرێن و لەناو دەبرێن. لە وڵاتێکی وەک عێراقیش بە هۆی بوونی ئەمریکا و بنکە سەربازییەکانیەوە ئەم ئامانجە مسۆگەر دەبێت، لە ئاکامیشدا دیوارێکی پاڵپشتی و بەرگری بۆ ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشەی هاوبەش دابین دەکرێت.
عەبدوڵڵای دووەم، شای ئەردەن، باسی لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازی لە ڕۆژئاوای ئاسیا وەک هاوپەیمانی ناتۆ کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت ئاسۆی بەردەم وەها هاوپەیمانییەک بە تەواوی ڕوون بێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ئەمریکیی CNBC وتی کە پاڵپشتی لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازیی هاوشێوەی ناتۆ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکات، بەو مەرجەی کە ئەم کارە بە هاوکاری و پێکەوەبوونی وڵاتانی خاوەن بیر و ڕای هاوبەش بکرێت. ئەردەن بە شێوازی چالاک لە گەڵ ناتۆ هاوکاری دەکات و خۆی بە هاوبەشی ئەم هاوپەیمانییە دەزانێت، دەیان ساڵە کە ئەردەن شان بە شانی هێزەکانی ناتۆ شەڕ دەکات.
عەبدوڵڵای دووەم وتی: پێم خۆشە وڵاتانی زیاتر لەم هاوپەیمانییە بەشداری بکەن و من یەکێک لە یەکەم ئەو کەسانە دەبم کە پاڵپشتی لە پێکهێنانی ناتۆ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
ئەم لێدوانانەی عەبدوڵڵای دووەم لە کاتێکدایە کە ساڵانێکە پرۆژەی ناتۆی عەرەبی لە لایەن سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بە تایبەت سعوودیە و ئیمارات بانگەشەی بۆ دەکرێت، پرۆژەیەک کە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاش پاڵپشتی دەکرا.
بە بۆچوونی شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی، دامەزراندنی ناتۆی عەرەبی، پرۆژەیەکی ئەمریکی – زایۆنیستییە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ئەوەی کە دەستڕۆیشتوویی ئێران لە ناوچەکە ناو دەبرێت، هەروەها بۆ لاوازکردنی هێزی بەرەی خۆڕاگرییە کە لە چەندین دەیەی ڕابردوو پلانی بۆ داڕێژراوە و هەر جار بە بیانوویەک لە لایەن بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە باس دەکرێت، بەڵام کێشە و بەربەستەکانی ناتۆی عەرەبی – زایۆنیستی هێشتا چارەسەر نەبووە و بەم هۆیەوە وەک خەونێکی جێبەجێنەکراو باس دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێدەچێت دووبارە گەڵاڵەکردنی ئەم بابەتە بە پاڵپشتی ئەمریکا بێت، لە بەر ئەوەی کە بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عەرەبی، بڕیارە لە میانەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سعوودیە، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی شای سعوودیە، سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و هەروەها سەرکردەی چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی وەک ئەردەن، میسر و عێراق بەڕێوە بچێت.
لە وەها دۆخێکدا، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی و چەندین سەرچاوەی ئاگادار باس لە هەماهەنگی فەرمی ئەمنی لە نێوان ڕژێمی تەل ئەبیب و سعوودیە دەکەن. گیلی کۆهن پەیامنێر و شرۆڤەکاری کەناڵی کانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە سەردانەکەی بایدن ڕایگەیاندووە کە پەیوەندی و هەماهەنگی سەرکەوتوو لە پێناو پێکهێنانی کۆڕێکی ئەمنی فەرمی و هاوبەش لە نێوان ڕیاز و تەل ئەبیب و هەروەها چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بوونی هەیە تا ئەم کۆڕە لە سەر بابەتی بەرگری ناوچەیی لە کەنداوی فارس ورد ببێتەوە./.