بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن کازمی قۆمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: کێشە و قەیران و ناکۆکییەکانی ناوچەکە لە ڕێگای بەشداریی خێرخوازانە و هاوبەشیی سەرجەم لایەنەکان بە بێ پێدانی دەرفەت بە ئەمریکا و ئامرازە تیرۆریستییەکان چارەسەر دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: بوون و پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئاسیا هیچ ئەنجامێکی بەدەر لە ڕووخان و کاولکاری و ئاوارەبوون بۆ خەڵکی ئەم ناوچانە نەبووە.
کازمی قۆمی ڕایگەیاند کە پێدەچێت ئەمریکا هێشتا لە ئەفغانستان وانەی نەگرتبێت./.