بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیمانگەیەکی ئەمریکی لە شرۆڤەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ ئێران و ڕووسیا، ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت ئەم پەیوەندییانە لە داهاتوودا گەشەی زیاتر بە خۆوە ببینێت.
پەیمانگەی CENTER FOR SECURITY POLICY کە بارەگاکەی لە ویلایەتی پنسیلڤانیای ئەمریکایە، لە شرۆڤەیەکدا لە نووسینی Maya Carlin بە ناونیشانی ” پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێی ئابوری لە نێوان ئێران و ڕووسیا ” ڕایگەیاندووە کە ئەم دوو وڵاتە ڕێکەوتننامەیەکی بازرگانی دووقۆڵییان واژۆ کردووە کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنەش دوو ناوەندی بازرگانی لە شارەکانی سنپترزبۆرگ و تاران دادەمەرزێت، ئەم ڕێکەوتنەش ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بەشە جیاجیاکان بە تایبەت وزە، کشتووکاڵ و دەرمان بەرز دەکاتەوە.
ئێران و ڕووسیا وەک دوژمنانی ڕۆژئاوا لێک نزیک بوونەتەوە
نووسەر بە ئاماژە بە سەرچاوە میدیاییەکانی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکەوتنە پرۆژەی ڕێڕەوی باکور – باشور خێراتر دەکات. ڕێگایەکی بازرگانیی ستراتیژی لە گەڵ هیندستان دەتوانێت یارمەتیدەری تاران و مۆسکۆ بێت تا هێندە پێویستیان بە نۆکەندی سویس لە میسر نەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا بۆ ڕابردووی دووری خۆی دەگەڕێتەوە، هەر دوو وڵات لە ساڵانی ڕابردوو ئەزموونی زیاتربوونی هاوکارییەکانیان هەیە، هێرشەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا و پلانی ناوەکی (ئاشتیخوازانەی) ئێران ئەم دوو وڵاتەی وەک دوژمنانی ڕۆژئاوا لێک نزیک کردووەتەوە.
لە درێژەی نووسینەکەدا هاتووە، چەند ڕۆژ پێش هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە مانگی شوبات، ڤلادیمیر پوتین لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی یەکەم کۆبوونەوەی هەبوو و هەر دوو سەرۆک کۆمار بۆ جێبەجێکردنەوەی دووبارەی ڕێکەوتنی هاوکاری بیست ساڵەی نێوان ئێران و ڕووسیا کە لە ساڵی 2001 واژۆ کراوە، یەکتریان بینی، ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێکەوتنەش، پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی هەر دوو وڵات لە بەشە جیاجیاکان بووە.
تاران و مۆسکۆ هەوڵی بێ کاریگەرکردنی گەمارۆکان دەدەن
مایا کارلین ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ڕاگیراوە، تاران و مۆسکۆ بۆ بێ کاریگەرکردنی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا پەرەیان بە بازرگانیی نەوت و گاز داوە. بەم دواییانەش جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئێران دەتوانێت ببێتە ناوەندێکی سەرەکیی گواستنەوە و لۆجستیی دەستەبەرکردنی گواستنەوەی بەرامبەری کاڵا. بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕووسیا، ئەم دوو وڵاتە توانای بازرگانیی نزیکەی 50 ملیۆن تەن کاڵایان لە چەند ساڵی داهاتوودا هەیە.
لە کۆتایی نووسینەکەدا بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران و ڕووسیا هاتووە کە چاوەڕوان دەکرێت ئاستی هاوکارییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەرزبوونەوەی بەرچاو بە خۆوە ببینێت./.