بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی سابرین نیوز هەواڵی هێرشی سەر کاروانێکی سەربازی ئەمریکای لە پارێزگای بەسرەی عێراق ڕاگەیاند.
لەو هەواڵەدا هاتووە کە کاروانێکی لۆجستیی سوپای ئەمریکا لە پارێزگای بەسرە کراوتە ئامانج.
ئەو هێرشەش لە ڕێگای سێ بۆمبێ چێندراو لە سەر ڕێگای بەندەری ” جریشان الحدوی ” بووە.
هێشتا وردەکاری زیانەکانی ئەو هێرشە بڵاو نەبووەتەوە و هیچ لایەنێکیش نەیگرتووەتە ئەستۆ./.