بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران، وتی: لە دانوستانەکاندا ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان تاوتوێ کردووە.
ناوبراو پەیوەندییەکانی عێراقی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرنگ ناو برد و وتی کە لە سەر ئەوە ڕێکەوتووین لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکان پەرە بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی ئێران و عێراق بدرێت.
کازمی وتی کە لە ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) بە هەموو توانایەکەوە پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی دەکەین.
ناوبراو وتی کە لە دانوستانەکانی تاران سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکە بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە و ڕێکەوتین کە لە پێناو جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە هەوڵ بدەین.
مستەفا کازمی وتی: هەر دوو وڵات لە سەر ئەوە ڕێکەوتین پاڵپشتی لە ئاگربەستی یەمەن و پێویستی وتووێژی ناوخۆیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەم وڵاتە بکەین.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی ئاسایشی خۆراک بە هۆی شەڕی ئۆکرانیاوە، هەوڵی هاوبەشیان دەبێت./.