بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزێپ بۆرێڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ئەنجامی سەردانەکەی من بۆ ئێران ئەوەیە کە کێشەی بەردەم دانوستانەکانی ڤیەننا چارەسەر کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە دۆسیەی ناوەکی و هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران دەست پێدەکاتەوە.
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئەمجارە دانوستانەکانی نێوان ئێران و لایەنەکانی دیکە لە وڵاتێکی ناوچەی کەنداوی فارس دەبێت و پێشبینی دەکرێت ئەو وڵاتەش عۆمان یان قەتەر بێت./.