بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق ی پاسدار محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی نەدیم ڕەزا سەرۆک ئەرکانی سوپای پاکستان، وتی: بێگومان لە ساڵانی ڕابردوو بە هەوڵی فەرماندەکان و بەرپرسانی هەر دوو وڵات پەیوەندییەکان گەشەی سەندووە و ئەم پەیوەندییانەش دەبێت بەردەوام بێت.
ناوبراو وتی کە پاراستنی سنورەکان بۆ ئێران و پاکستان گرنگە و بەردەوام لە سەردانی بەرپرسانی سەربازیی هەر دوو وڵات تاوتوێ کراوە.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕژێمی زایۆنیستیی بە هۆکاری دەستێوەردان و ناسەقامگیری لە ناوچەکە ناو برد و وتی: ئەم ڕژێمە بە جێبەجێکردنی پیلانێک لە هەوڵی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و گەیشتنە بە ئامانجەکانی لە ڕێگای دەستێوەردانەوە.
ناوبراو وتی کە ئەندامبوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە سنتکۆم و بەشداریی لە نمایشە سەربازییەکان بە هەڕەشە لە ناوچەکە دادەنرێت و بە دڵنیاییەوە ئەم هەڕەشانە قبووڵکراو نییە و لە بەرامبەریدا کاردانەوەمان دەبێت.
فەریق باقری سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەش وتی: پێکهێنانی گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە بە تایبەت لە سوریا و عێراق یەکێک لە نموونەکانی دەستێوەردانی ئەمریکا و زایۆنیستەکانە لە ناوچەکە و پەرەیان پێداوە./.