بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕامی مارتینی وتی کە داوا لە زیارەتکارانی ئێرانی دەکەین پەرە بە سەردانەکەی خۆیان لە سوریا بدەن و نەک تەنیا لە شاری حەلەب و ئاسەوارە مێژووییەکانی، بەڵکوو ناوچەکانی دیکەش بەسەر بکەنەوە.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی گەشتیاری سوریا و دەستەی حەج و زیارەتی ئێران ڕێکەوتنێکی هاوکاری هاوبەشیان واژۆ کردووە.
وەزیری گەشتیاری سوریا وتی کە لە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش بە زیارەتکارانی ئێرانی دەکەین و ئەگەر لە ڕێگای وشکانیشەوە ئەوان سەردانی سوریا بکەن بە هەمان شێوە خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکرێت.
وتیشی کە سەرەڕای داخستنی کاتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بە هۆی بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە، فڕۆکەخانەی حەلەب وەک جێگرەوە بەکار هاتووە و فڕۆکەخانەی دیمەشقیش دیسانەوە دەستی بە کارەکانی کردووە./.