بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نۆژەنکردنەوەی ئاسەوارە مێژووییەکانی وەک مزگەوتی گشتی نوری، مینارەی حەدبا، کەنیسەی سەیدە تاهیرە، کەنیسەی ساعە و مەکتەبی ئیخلاس کە لە بەناوبانگترین ئاسەوارە مێژووییەکانی شاری موسڵن، دەستیپێکردووە.
پێشبینی دەکرێت کە ئەم پرۆژەیەش تا سێ ساڵی دیکە درێژەی هەبێت.
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەدا 80 ی شاری موسڵ بە هۆی هێرشەکانی داعشەوە ڕووخاوە./.