بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی کرملێن ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ناوچەی خەزەر لە وڵاتی تورکمانستان لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە.
بڕیارە سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش کۆببێتەوە.
دوایین سەردانی دەرەوەی پوتین بۆ پێش شەڕی ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە و ناوبراو لە سەردانێکدا بۆ پەکین لە گەڵ سەرۆک کۆماری چین کۆبووە./.