بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆربەی بەیانیان بە هەستکردن بە نەخۆشی و بە تایبەت حاڵەتی ڕشانەوە لە خەو هەڵدەستین، شەوان لە کاتی درەنگ شتێک ناخۆم و بە گشتی ژەمی خواردنەکانیشم هێندە قورس نییە، هەر بۆیە پێم وا نییە ئەم حاڵەتە پەیوەندی بە خواردنەکەمەوە هەبێت. هەندێک جار بە هۆی حاڵەتی ڕشانەوەم ناتوانم ژەمی بەیانی بخۆم کە هەست بە لاوازی جەستەم بکەم، ئایا نەخواردنی ژەمی بەیانی کێشەی هەیە و چی دەتوانێت ڕۆژانە ئەم حاڵەتەی ڕشانەوەی لێبکەوێتەوە؟
سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە دەبێت بڵێم کە یەکێک لە باوترین هۆکارەکانی حاڵەتی ڕشانەوەی ڕۆژانە، دڵەڕاوکێ و کێشە پەیوەندیدارەکانە کە دەتوانێت کاریگەری لە سەر جەستە دابنێت، ئەم حاڵەتە دەتوانێت لە گەڵ هەستکردن بە ترس و کێشەی دەروونی و سەرئێشە و خێراتربوونی لێدانی دڵ بێت. بە وردبینی و پشکنینەکان پزیشک دەتوانێت بەوە بگات کە ئایا هۆکاری دەروونییە یان نە.
حاڵەتی ڕشانەوە ڕەنگە بە هۆی کێشەی گەدەوە بێت، ئەوانەی کێشەی ڕفلاکس ئەسید یان گاستریتیان هەیە، بەردەوام هەست بە ڕشانەوە دەکەن.
کێشەکانی ڕیخۆڵەش دەتوانێت هۆکاری ڕشانەوەی ڕۆژانە بێت.
لە لایەکی دیکەوە ئەم حاڵەتە ڕەنگە بە هۆی زۆر بەکارهێنانی دەرمانەکانەوە بێت، هەر بۆیە باشترە پرسیار لە پزیشک بکرێت کە ئایا ئەو دەرمانانە بەکار دێت دەتوانێت هۆکاری حاڵەتی ڕشانەوە بێت یان نە. خواردنی مادە کحولییەکانیش دەتوانێت ببێتە هۆکاری ڕشانەوەی ڕۆژانە.
بەڵام ئەگەر کێشەکەتان زۆر نەبێت دەبێت ئەوەش بزانن کە هەندێک دەرمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەها هەیە.
لە لایەکی دیکەوە حاڵەتی ڕشانەوە دەتوانێت یەکەم نیشانەی توشبوون بە شێرپەنجە بێت، وەک شێرپەنجەی پانکریاس یان گەدە.
بۆ گرنگیدان بە تەندرووستی خۆتان، باشترە لە هەبوونی وەها حاڵەتێکدا سەردانی پزیشک بکەن و پشکنینەکانتان بۆ بکرێت./.
.