بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە سەر زاری نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە ڕایگەیاند کە پاریس بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داوای گەڕانەوەی نەوتی ئێران و ڤەنزوێلا بۆ بازاڕ دەکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە سەر زاری بەرپرسێکی سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە پاریس داوای گەڕانەوەی نەوتی ئەم دوو وڵاتە دەکات تا گوشارەکانی ڕووسیا لە سەر بازاڕی وزە کەم بکاتەوە.
فەرەنسا هەروەها داوایکردووە کە میکانیزمێکی تایبەت بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبێت و بەسراوەی وەبەرهێنانی نەوتی ڕووسیا نەبێت./.