بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر خاتر ڕایگەیاند کە مۆندیالی 2022ی تۆپی پیی قەتەر، 17 ملیار دۆلار بۆ ئەم وڵاتە داهاتی دەبێت.
ناوبراو وتی کە پێشبینی دەکرێت یەک ملیۆن و 200 هەزار گەشتیار بۆ دیتنی یارییەکانی مۆندیال سەردانی قەتەر بکەن.
ئەو بەرپرسە وتی کە قەتەر هەوڵ دەدات لەم دەرفەتە بۆ پیشاندانی ڕەوتی خێرای گەشەسەندن و بوونی بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی وەبەرهێنان و هەناردەی وزە کەڵک وەربگرێت و شوێن پێی خۆی وەک ناوەندێکی گرنگی گەشتیاریش لە سەر ئاستی جیهان تۆمار بکات.
بڕیارە مۆندیالی تۆپی پێی 2022 لە مانگی تشرینی دووەم لە قەتەر بەڕێوە بچێت. ئەمەش یەکەم جارە کە ئەم ڕووداوە وەرزشییە لە وڵاتێکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت./.