بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند زانیارییەکی گرنگ لە سەر خواردنەوەی ئاو و کاریگەرییەکانی لە سەر جەستە و دابەزاندنی کێش بڵاو بووەتەوە کە بریتین لە:
پێویستە دو پەرداخ ئاو بخورێتەوە 10 خولەک پێش هەمو ژەمێک، تا زوتر مرۆڤ هەست بە تێر بون بکات کاتی نان خواردن.
پێویستە بەردەوام ئاو بخورێتەوە لە نێوان ژەمەکان تا ئەو کەسە کەمتر هەست بە برسیتەیی بکات، چونکە کەم خواردنەوەی ئاو یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەوەی کە هەندێک کەس بەردەوام برسیانە.
ئاو ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاک کردنەوەی لەش لە ماددە ژەهراوییەکان و پاشماوەی زیندەچالاکی لەش و سوتانی چەوری لە پڕۆسەی دابەزاندنی کێش.
ڕێگەگرتن لە قەبزی، چونکە ئەو ڕیشاڵانەی ناو خواردن کە هەرس ناکرێن ئاو هەڵدەمژن و دەئاوسێن و دەبنە هۆی چالاک کردنی ڕیخۆڵەکان و خۆپاراستن لە قەبزی و ئاوسانی سک.
ئاو ڕۆڵێکی گرنگ دەبێنێت لە پاراستنی گەشی دەموچاو و تازەکردنەوەی خانەکانی پێست و ڕێگەگرتن لە زەعیف بونەوەی دەموچاو.
پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی میزو مێزەڕۆ، ڕێگەگرتن لە هەوکردنی میزەڵدان و گورچیلە و بەردی گورچیلە.
ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش، کە زۆر گرنگە بۆ باش کردنی هەمو شانەکانی جەستە.
پێویستە ڕۆژانە لە نێوان 10 -12 پەرداخ ئاو یان زیاتر بخۆرێتەوە ڕۆژانە، بڕی پێویست بە گوێرەی کەسەکان دەگۆڕێت، ڕەنگی مێز باشترین پێوەرە، ئەگەر ڕەنگی میز تۆخ بو مانای ئەوەیه پێویستە ئاو زیاتر بخورێتەوە./.