بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردن و خواردنەوەی ئەم چەند خواردن و میوەیە گرنگن بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە جەڵتە.
لیمۆ:
بە ناوبانگە بەوەی بەرگری جەستە بەهێز و سوڕی خوێن باشتر دەکات.
زەیتی زەیتون:
زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 6 و کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی جەستە کەم دەکاتەوە.
ئەڤۆگادۆ:
خواردنی ئەڤۆگادۆ بە شێوەیەکی مام ناوەندی ڕێگا لە زیادبوونی کێش دەگرێت، بۆیە پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەوە دەخەنەڕوو کە هەفتەیەک سێ جار لە کاتی نان خواردندا نیو دانە لە ئەڤۆگادۆ بخورێت.
خواردنی سیر:
باشترە ڕۆژانە سیر بخورێت، سیر دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی ئەلیسین کە سوودی هەیە بۆ تەندرووستی دڵ و ڕێکخستنی سوڕی خوێن و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
شەربەتی توو:
شەربەتی توو باشترین ڕێگایە بۆ باشترکردنی سوڕی خوێن، دەشتوانی بە شێوەی شەربەت یان بە وشکی بیخۆی و سوودی زۆری تەندرووستیت پێدەگەێنێت./.