بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بازاڕی گەورەی ئێران مۆڵ یەکێک لە ناوەندە بازرگانییە گرنگ و گەورەکانی ئێرانە و لە ڕیزی گەورەترین پرۆژە ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و بازرگانییەکانی ئێراندایە و بە گەورەترین بازاڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.
ئێران کەوتووەتە ناوچەی 22 ی تاران و بە تەنیا بازاڕێک بۆ کڕین و فرۆشتن نییە بەڵکوو بەشەکانی وەک سینەما، وەرزشی، شاری یاری، هوتێل و …. لە خۆ دەگرێت. ئێران مۆڵ ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی تاران و پارێزگاکانی دیکەی ئەم وڵاتە بەرەو خۆی ڕادەکێشێت.
ئەم بازاڕە کەوتووەتە باکوری ڕۆژئاوای تاران و لە نزیک پارکی چیتگەر لە ناوچەی 22 ی ئەم شارەدایە، بە واتایەکی دیکە لە نێوان تاران و کەرەج. ئێران مۆڵ یەکێکە لە پێنج مۆڵە گرنگەکانی جیهان بە ڕوبەرێکی زیاتر لە یەک ملیۆن مەتری چوارگۆشە کە بووەتە پرۆژەیەکی جێی شانازی لە ئێران و بۆ بەسەرکردنەوەی تەواوی بەشەکانی پێویست بە سێ ڕۆژ کات دەکات./.