جام کوردی | JAMEKURDI
پێنج شه‌ممه‌, ئاب 18, 2022
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

بۆردومانی کیمیایی سەردەشت و 35 ساڵ بێدەنگیی ڕۆژئاوای بەناو لایەنگری مافی مرۆڤ

جام کوردی – 35 ساڵ بە سەر کارەساتی دژەمرۆڤانەی بۆردومانی کیمیایی شاری زوڵملێکراوی سەردەشت تێپەڕ دەبێت و بانگەشەکارانی درۆی لایەنگری لە مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێشتا بێدەنگن و هیچ کاردانەوەیەکیان لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا نەبووە.

حوزه‌یران 28, 2022
in ئاسیا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
0
بۆردومانی کیمیایی سەردەشت و 35 ساڵ بێدەنگیی ڕۆژئاوای بەناو لایەنگری مافی مرۆڤ
0
SHARES
39
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆردومانی کیمیایی سەردەشت وەک بەڵگەی زوڵملێکراویی گەلی ئێرانی ئیسلامییە لە بەرامبەر پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕژێمی لەناوچووی بەعس کە کۆمەڵگای جیهانی هێشتا لە بەرامبەر برینداران و بەرکەوتووانی ئەم تاوانە دژە مرۆڤانەیە بێدەنگیی هەڵبژاردووە و ئەمەش مافی خەڵکانێکی زۆری پێشێلکردووە کە لە لایەن ڕژێمی بەعس و هاوپەیمانەکانیەوە زیانیان پێگەیشتووە.

7 ی پوشپەڕی ساڵی 1366 ی کۆچی هەتاوی (28 ی حوزەیرانی 1987) ڕژێمی بەعسی عێراق بە بۆمبی کیمیایی چوار شوێنی قەرەباڵغی شاری سەردەشتی لە 160 کیلۆمەتریی باشوری ورمێ بۆردومان کرد و لەو هێرشە نامرۆڤانەیەدا 119 کەس لە دانیشتووانی سڤیلی شارەکە شەهید بوون و زیاتر لە 8 هەزار کەسیش وەک بەرکەوتەی گازە کیمیاییەکانن.

بۆردومانی کیمیایی سەردەشت دڕندانەترینی بۆردومانەکانی جیهان بووە کە ئاسەوار و کاریگەریی هێشتا بە سەر ژیان و تەندرووستیی ئەم خەڵکەوە ماوەتەوە و ئەم شارەی کردووەتە یەکەم شاری قوربانیی چەکە کیمیاییەکان لە جیهان پاش بۆردومانی کیمیایی هێرۆشیما.

پاش ئەم بۆردومانە کیمیاییەش، بەشێکی زۆری خەڵک کە هیچ زانیارییەکیان لەم جۆرە بۆمبە قەدەغەکراوانە نەبووە، بۆ هاوکاریکردنی و بەهاناچوونی لێقەوماوانی بۆردومانەکەوە گەیشتنە شوێنی کارەساتەکە، ئەمەش وایکرد کە ژمارەی بەرکەوتووانی گازە کیمیاییەکان لە سەردەشت زیاتر بێت.

35 ساڵ بە سەر ئەم کارەساتە تاڵەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سەردەشت بە دەست ئێش و ئازاری ئەم بۆردومانەوە دەناڵێنن، ئەوانەش کێشەی هەناسەیان هەیە، لە نێوان ژیان و مردندا کاریگەری تاوانەکەی بەعسیان بە سەرەوە ماوە.

قەزای سەردەشت 160 هەزار کەس دانیشتووی هەیە، لە باشوری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانە، 4 شار و 6 شارۆچکە و 228 گوندی هەیە و لە گەڵ وڵاتی عێراقیش (هەرێمی کوردستان) 100 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی هەیە./.

Previous Post

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 283

Next Post

سەدر بە توندی ڕەخنە لە سەرۆک کۆماری عێراق دەگرێت

Next Post
سەدر بە توندی ڕەخنە لە سەرۆک کۆماری عێراق دەگرێت

سەدر بە توندی ڕەخنە لە سەرۆک کۆماری عێراق دەگرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

15 + six =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020