بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر ئەمڕۆ سێ شەممە بەیاننامەیەکی لە دژی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بڵاو کردەوە.
ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ” جێی شەرمەزارییە کەسێک هەوڵی گەیشتن بە سەرۆک کۆماریی عێراق بدات بەڵام یاسای بە تاوان ناساندنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی واژۆ ناکات “.
سەدر ڕایگەیاند کە ” بەم هۆیەوە خەڵک نایانەوێت سەرۆک کۆمارەکەیان لایەنگری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، کەسێکی نانیشتمانی و تەنانەت سەر بە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات بێت “.
لە بەشی کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” من لە بەرامبەر خودا و گەلی عێراق لە وەها تاوانێک و لە کاندیدبوونی لە ڕابردوو و بۆ داهاتوو خۆم بێبەری دەکەم “./.