بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان مەهدی شوشتەری و هەڤاڵ ئەبوبەکر کە ڕۆژی سێ شەممە 28 ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو لا کرا.
هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەیوەندیی بە کێشەی کۆمپانیا تەکنیکی و ئەندازیارییە ئێرانییە خاوەن پرۆژەکان لە سلێمانی هەبووە.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران پرسی کردنەوەی ناوەندێکی بازرگانی و خانووی نوێگەری و تەکنۆلۆژیای ئێرانیشی لە سلێمانی تاوتوێ کرد کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بکرێتەوە./.