بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ سێ شەممە بە بۆنەی واژۆنەکردنی پرۆژەیاسای بە تاوان ناساندنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە توندی ڕەخنەی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق گرت.
دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقیش وەڵامی ناوبراوی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆمار ئەو پرۆژە یاسایەی لە پەرلەمانەوە وەرگرتووە و پاشان فەرمانێکی دەرکردووە کە بە بێ هیچ تێبینییەک تاوتوێ بکرێت و لە ڕۆژنامەش بڵاو بووەتەوە تا شێوازی جێبەجێکردن بە خۆوە بگرێت.
دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی بەرهەم ساڵح، نەگۆڕە و پاڵپشتی لە پرسی فەڵەستین و مسۆگەرکردنی مافە یاساییەکانی ئەو گەلە و ئازادکردنەوەی خاکەکەی لە ژێر دەستی زایۆنیستەکان دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح لە دانیشتنە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە سەر ئەم پرسە کردووەتەوە./.