بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژنڕاڵ نەدیم ڕەزا سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای پاکستان بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی لە گەڵ فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبووە.
فەریق سەلامی لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە پەیوەندییە مێژووییەکانی ئێران و پاکستان، وتی: ئێمە دوو گەلی موسڵمانین کە خوای گەورە و پێغەمبەری ئازیز و قورئان ئێمەی پێکەوە گرێ داوە، بەدەر لەمەش پەیوەندییەکی کەلتوری و ڕۆشنبیری دەوڵەمەند لە نێوانماندا هەیە.
ناوبراو وتی کە ئێمە وەک بەشێک لە جیهانی ئیسلام دوژمنی هاوبەشیشمان هەیە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕژێمی زایۆنیستیی وەک دوژمنی جیهانی ئیسلام و مرۆڤایەتی ناو برد و جەختیکردەوە کە ئەمریکییەکانیش وەک پەناگەی زایۆنیستەکان و وڵاتێک کە زیاترین پاڵپشتیی لەو ڕژێمە هەیە، لە بنەڕەتدا دوژمنی موسڵمانان و جیهانی ئیسلامن.
فەریق سەلامی وتی: پرسیارێکی گرنگ ئەوەیە ڕژێمی زایۆنیستی کە توانای بەرگریی لە خۆی نییە چۆن هەندێک وڵاتی ناوچەکە پشتی پێ دەبەستن کە ئاسایش و ئابورییان هەبێت؟
ناوبراو وتی کە بەرهەمی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە، دووبەرەکی، شەڕی ناوخۆیی درێژخایەن، ڕووخانی خانووەکانی خەڵک و ئاوارەبوونی ئەوان، بێبەشکردنی گەلانی ناوچەکە لە داهاتی خۆیان، ناسەقامگیری و ئاڵۆزی، هەژاری و دواکەوتووییە.
وتیشی کە ئەمریکا لە ناوچەکە پاشەکشە دەکات و هیوادارین ئەو وڵاتانەی ناوچەکە دیسانەوە سەربەخۆیی و سەروەری خۆیان بە دەست بێنن./.