بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژائۆ لیجیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕەخنەی لە دیمۆکراسیەتی ئەمریکا گرت و بە تەزویر ناوی برد.
ناوبراو وتی کە بە پێی ڕاپرسییەکان، زۆربەی خەڵکی ئەمریکا لەو بڕوایەدان کە دیمۆکراسیەتی ئەمریکا بۆ کەمینەیەکی لە سەدا یەکی ئەو وڵاتەیە.
لیجیان وتی: زیاتر لە 40 ملیۆن خەڵکی ئەمریکا لەوپەڕی هەژاریدا ژیان بە سەر دەبەن، نزیکەی یەک لە سەر پێنجی ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە سەرجەم پاشەکەوتی پارەی خۆیان لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە دەست داوە و زیاتر لە 60 هەزار کەسیش بە ناچاری و بە هۆی لە دەستدانی خانووەکانیان کەوتنە سەر شەقامەکان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: خەڵکی ئەمریکا تەنیا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا هەژمار دەکرێن و پاش دەنگدان دوور دەخرێنەوە.
ژائۆ لیجیان وتی: ئەم دیمۆکراسییە ڕاستەقینە نییە، ڕەنگە وا هەست بکرێت کە سیستەمی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە پێی یەک دەنگ – یەک کەسە، بەڵام لە ڕاستیدا یەک دەنگ لە بەرامبەر یەک دۆلار، یەک دەنگ لە بەرامبەر یەک پۆست یان یەک دەنگ لە بەرامبەر یەک بانگەشە و ڕێکلامە.
وتیشی کە دیمۆکراسیەتی ئەمریکا، تەزویر و بە پێی پارە و بۆ کەمینەیە./.