بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو بەڵگەیەشدا بە ڕووی دەبینرێت کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، عەلی شوکری ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار، عەبدوڵڵا فەلیح زیادی بەرپرسی بەشی یاسایی لە دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار و هەروەها بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک کۆمار ئەو یاسایەیان واژۆ کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق یاساکەی پەسەند نەکردووە و هەروەها واژۆشی لە سەر نەکردووە.
پاش تۆمەتبارکردنەکەی سەدریش، دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یاساکە لە پاش فەرمانەکەی سەرۆک کۆمار و بڵاوبوونەوە لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراق، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.