بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە سەردانێکی فەرمی لە وڵاتی تورکمانستانە.
سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشدارییە لە شەشەم کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ناوچەی خەزەر.
ڕەئیسی لەم سەردانەدا بەدەر لە وتاری کۆبوونەوەکە، چەندین کۆبوونەوەشی لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی وڵاتانی بەشدار دەبێت./.