بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ناوچەی خەزەر، وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتریش لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی تورکمانستان و ئازەربایجان کۆبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی حوزەیران، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری وەزیرانی دەرەوە و نەوت بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ناوچەی خەزەر سەردانی تورکمانستانی کرد./.