بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاماری هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتەی لە مانگی ئایار بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە داهاتی نەوتی عێراق لەم مانگەدا گەیشتووەتە 11 ملیار و 477 ملیۆن و 496 هەزار دۆلار.
سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە عێراق لەم مانگەدا بە گشتی 102 ملیۆن و 303 هەزار و 20 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری ئەم وڵاتە 98 ملیۆن و 946 هەزار و 914 بەرمیل و هەناردەی نەوتی کەرکوکیش لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە 3 ملیۆن و 2 هەزار و 133 بەرمیل بووە.
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە مامناوەندی نرخی هەر بەرمیل نەوت نزیکەی 112 دۆلار بووە.
سۆمۆ ڕاشیگەیاندووە کە نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە لایەن 35 کۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە کڕدراوە./.