بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوە بە ڕۆژنامەی ” الشرق الاوسط ” ی ڕاگەیاندووە کە دانوستانەکانی هەفتەی ڕابردووی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە جەدە و تاران، کۆتایی بە هەندێک کێشە و گرفتی نێوان سعوودیە و ئێران هێناوە و ئەمەش کاریگەریی لە سەر کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەبێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە بەغدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەوان و هەروەها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەبێت.
سەرچاوەکە لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا سەردانی بەرپرسانی سعوودیە بۆ بەغدا پێش کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز دەبێت یان نە؟ ڕایگەیاندووە کە ئەمە پێویستی بە ڕاوێژی هەر سێ وڵات هەیە./.