بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 4 ی تەمموزی 2022 لە چاوپێکەوتنی جەیحون بایرامۆف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، وێڕای بیستنی ڕاپۆرتێکی تەواو لە سەر زیاتربوونی هاتووچۆی شاندە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکان و هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکانی بازرگانی، ئابوری و سیاسی، جەختی لە سەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان تاران – باکۆ کردەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە ئاماژە بەوەی کە هیچ سنورێک لە بەردەم پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری ئازەربایجان نابینین، وتی: بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەگاتە هاوکاری کاریگەری ناوچەیی.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێویستی هاتووچۆی نێوان خەڵکی هەر دوو وڵاتیش، وتی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاتووچۆی نێوان خەڵک دەبێتە هۆی پتەوبوونی دۆستایەتی نێوان گەلانی هەر دوو لا.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها هیوای خواست بە سەردانی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بۆ تاران جوڵەیەکی بەرچاو لە پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات ببینین.
جەیحون بایرامۆف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجانیش لەو چاوپێکەوتنەدا بە ئاماژە بە زیاتربوونی بەرچاوی هاتووچۆی شاندە دیپلۆماسییەکانی هەر دوو وڵات و کاریگەریی لە سەر ئاستی هاوکارییەکان و پەیوەندییەکان، وتی: ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە ساڵی ڕابردوو و هەروەها لە 5 مانگەی سەرەتایی ئەمساڵی زائینی بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەبووە.
وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان وتی: بۆچوونی تاران – باکۆ ئەوەیە کە کێشە و گرفتەکان دەبێت تەنیا لە ڕێگای وڵاتانی ناوچەکە و بە بێ دەستێوەردانی بێگانەکان چارەسەر بکرێت./.