بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو کۆڕبەندەدا کە لە هوتێل تایتانیکی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و چالاکوانانی ئابوری و بازرگانی هەر دوو لا بەڕێوەچوو، یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی: شاری سلێمانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هاوسنورە و ئەمەش بووەتە هۆکاری پەرەپێدانی کاروباری بازرگانی و پیشەسازی و هەروەها پەیوەندی کەلتوری و ڕۆشنبیری و ئاڵوگۆڕی زانست و کاری تەکنۆلۆژیا.
ناوبراو وتی: شاری سلێمانی لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە لە ڕێگای کاری بازرگانییەوە پەرە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتی ئێران بدات، ئەمەش پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و دۆستایەتی نێوان هەر دوو لای بەهێز کردووە./.