بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سانوسی بارکیندۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک پاش ساڵانێک چالاکی لە بوارە جیاجیاکانی پیشەسازیی نەوت، شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.
هەواڵی مردنی بارکیندۆ لە لایەن ملە کیاری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی نایجڕیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو کراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری مردنەکەی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک بڵاو نەبووەتەوە.
بارکیندۆ ماوەی شەش ساڵە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ئۆپێک دەکات، ناوبراو لە 2 ی حوزەیرانی 2016 وەک بیست و سێهەمین ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک دەستنیشان کرابوو.
بارکیندۆ سیاسەتمەدارێکی نایجڕیایە و ساڵی 1944 لە دایک بووە، ڕۆژی سێ شەممە لە لایەن سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیەوە پێشوازیی لێکرا و ستایشی شەش ساڵ سەرۆکایەتیی لە ڕێکخراوی ئۆپێک کرد.
ناوبراو هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئابوریی نەوت لە زانکۆی ئەکسفۆردی بەریتانیا و دکتۆرای فەخری لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای مادبیۆ ئادامای نایجڕیا بووە./.