بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ 6 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرز بووەتەوە.
ناوبراو وتی: ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 بە ڕێژەی 2 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووە بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 6 ملیار دۆلار.
پارێزگاری سلێمانی وتی کە هۆکاری ئەمەش بۆ بەڕێوەبردنی درووستی دۆسیەی بازرگانی لە سلێمانی، هەماهەنگی لە گەڵ کۆنسووڵخانەی ئێران و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی کە لە ئێستادا 12 دەروازەی سنوری لە نێوان ئێران و عێراق هەیە کە 6 لەو دەروازانە لە سلێمانییە و بەشێک لە ئاڵوگۆڕەکانیش لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەکرێت.
ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 9 ملیار دۆلار بووە کە 6 ملیار دۆلاری لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە کراوە./.