بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەوتن بە پێداویستییەکی سەرەکی بۆ تەندرووستی جەستە دادەنرێت کە گرنگییەکەی وەک خواردنی ئاوە بۆ جەستە، هەر جۆرە کێشەیەکیش لە سیستەمی خەوتندا دەتوانێت ڕوبەڕوی کێشەی زۆرمان بکاتەوە.
مێشکی ئێمە لە کاتی خەوتندا ڕووداوەکانی ڕۆژ دەخوێنێتەوە و ئامادەی وەرگرتنی زانیاری نوێیە. خەوتنی باش بە واتای ژیانێکی باشە، بە کورتی دەتوانین بڵێین کە بۆ زیندووبوون، خەوتن پێویستی سەرەکییە. بەڵام ئایا ئێوەش لەو کەسانەن کە شەوان بە ئاسانی ناخەون یان بەردەوام لەو خەو هەڵدەستن؟ دەبێت ئەم کێشەیە بە جیدی وەربگرن.
یەکێک لە ڕێگاچارەکانی کەمخەوی وەک نەخۆشییەکانی دیکە، بەکارهێنانی دەرمانە کیمیاییەکانە، ڕاستە کە دەرمانەکان بۆ خەوتنێکی ئاسوودە یارمەتیدەری ئێوە دەبن بەڵام کاریگەرییەکانی بە درێژایی ڕۆژ و بە تایبەت لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی پاش هەستان لە خەو، لە هێزی یادەوەری ئێوە کەم دەکاتەوە.
دەرمانی سرووشتی کەمخەوی
ئەم تێکەڵاوە سیحراوییە، شەربەتی گێلاسە
توێژینەوەیەک پیشانیداوە کە بە خواردنی ڕۆژانە دوو پەرداخ شەربەتی گێلاسی ترش دەتوانن خەوێکی باش و قووڵتان هەبێت. لە ڕاستیدا ئێوە دەتوانن بەم ڕێگایە 90 خولەک زیاتر بخەون. ئەگەر کەسانێک تووشی کەمخەوین، ئەم شەربەتە دەتواێت یارمەتیدەرێکی باش بۆ ئەوان بێت.
پەیوەندی شەربەتی گێلاس و خەوتن
لەو توێژینەوەدا کەڵک لە کەسانی بەساڵاچوو وەرگیراوە، داوا لەوانیش کرا کە ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو هەفتە، دوو پەرداخ شەربەتی گێلاس بخۆن، پاشان داوا لەوان کرا کە لە کۆتایی دوو هەفتەکەدا، بەکارهێنانی شەربەتی گێلاس هەر بۆ ئەم ماوەیە ڕابگرن. کەسانی بەشدار لە توێژینەوەکەدا پاش کۆتایی دوو هەفتەی دووەم، لە دەرمانێک بۆ خولی سێهەم کەڵکیان وەرگرت.
ئەنجامی توێژینەوەکە پیشانیدا کە شەربەتی گێلاس بەراورد بە دەرمانەکە کاریگەری زیاتری لە سەر خەوتنی ئەو کەسانە هەیە، بە شێوازێک کە خەوتنی ئەو کەسانە بە شێوازی مامناوەند 84 خولەک لە شەوانەڕۆژێکدا زیاتر بووە.
بەڵام پرسیار ئەوەیە کە ئەم ئەنجامە چۆن مسۆگەر بووە؟ لە توێژینەوەکەدا ڕوون کرایەوە کە شەربەتی گێلاس هەڵگری ملاتۆنین و ئەسید ئەمینەی تریتپتۆفان بووە کە هەر دوو هۆکاری زیاتربوونی خەون.
شەربەتی گێلاس لە چەند مادەی بەهێز پێکهاتووە:
یەک دانە سێوی سەوز
225 گرام گێلاسی بێ ناوک
چەند دانەیەک شلیک
خەیارێکی بچووک
دوو گەڵای کەرەوز
نیوەی لیمۆیەکی ترش
بە تێکەڵاوکردنی ئەم مادانەش دەتوانن سوود لە خەوێکی باش ببینن./.